3
به‌یانی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، چه‌كدارانی جه‌یشۆلعه‌دل هێرشیان كرده سه‌ر دادگوسته‌ری زاهدان و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، هێزه‌كانی جه‌یشۆلعه‌دل به هاوه‌ن و چه‌كی ئۆتۆمات هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دادگوسته‌ری زاهدان و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز بیستراوه. هێزه‌كانی ڕژیم له وڵامی ئه‌و هێرشه‌دا ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌ی كوێرانه و له ئه‌نجامی پێكدادانێكی سه‌خت، پێنج كه‌س كوژراون و ١٨ كه‌س بریندار بوون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر ناسناوی ئه‌و قازی و كارمه‌ندانه‌ی كراونه‌ته ئامانج بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.