4
ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی شارستانی سه‌بزه‌وار له ئاست كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی مانگی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن زانكۆی زانیاری پزیشكی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆی زانیاری پزیشكی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی به بیانووی پێدانی ئیزافه‌كاری مانگی جۆزه‌ردان به‌پێی نرخی دیاریكراوی مانگی خاكه‌لێوه، ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی مانگی پووشپه‌ڕی كادری ده‌رمانیان كه‌م كردووه. به وته‌ی یه‌كێك له ناڕازیان، بڕیار بووه ڕێژه‌ی ئیزافه‌كاری په‌ره‌ستاران به‌پێی نرخی دیاریكراوی مانگی گوڵان دیاری بكرێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌بووه و له جیاتی وه‌رگرتنی ١٨ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ست، ١٠ ملیۆن تمه‌نیان پێ داوه.