4
ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژ، هێزه ئینتزامییه‌كانی ئیسفه‌هان هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئۆتومبێلی شارومه‌ندانی به‌لووچ و ١١ كه‌سیان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی ئیسفه‌هان له یه‌كێك له مێحوه‌ره‌كانی ئه‌و ئوستانه بۆسه‌یان بۆ ژماره‌یه‌ك ئۆتومبێلی شارومه‌ندانی به‌لووچ داناوه و به‌دوای تێكهه‌ڵچوونێكی چه‌كداری، ١١ كه‌سیان كوشتووه. ڕۆژی ڕابردوو میدیاكانی ڕژیم ڕایانگه‌یاند كه شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی فه‌راجا و قاچاخچیانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕوویداوه به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به ناوی قوربانیان نه‌كردووه.