ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، چیاكۆ یووسف نژاد و خه‌بات ئه‌مینی، دوو چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی سنه پاش چه‌ند ڕۆژ به‌سته‌ریبوون له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ر، به‌هۆی قورسی برینه‌كانیان گیانیان به‌خت كرد.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، چیاكۆ یووسف نژاد، خه‌بات ئه‌مینی، حه‌مید مورادی و سێ چالاكی ژینگه‌یی دیكه له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری چیای ئاویه‌ردا به سه‌ختی بریندار بوون. ڕۆژی شه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ حه‌مید مورادی گیانی له پێناو پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان به‌ختكرد و مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو. ڕۆژی ڕابردووش چیاكۆ یووسف نژاد و خه‌بات ئه‌مینی به‌هۆی قورسی برینه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستدا و بڕیاره كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردوو ئه‌سپه‌رده‌ی خاك بكرێت.