4
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، به‌هێزترین به‌سته‌ی ته‌حریمی ئه‌و وڵاته‌ی به سه‌ر ١١٥ شیركه‌ت، كه‌شتی و كه‌سایه‌تی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مرێكا، ئه‌و ته‌حریمانه هه‌موو كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی محه‌ممه‌دحسێن شه‌مخانی ده‌گرێته‌وه كه ده‌ور و نه‌قشی سه‌ره‌كییان له ده‌وردانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان دا بووه. هاوكات دۆناڵد ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی چین كردووه كه ئه‌گه‌ر درێژه به كڕینی نه‌وت له ڕووسیه و ئێران بدات، ڕووبه‌ڕووی ته‌عرفه‌ی قورس ده‌بێته‌وه.