ماوه‌ی پێنج ڕۆژه ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم مانیان له خواردن گرتووه و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی، گیانیان له مه‌ترسی دایه.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر گاردی ئه‌منیه‌تی زیدان هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندكراوانی به‌ندی چوار و مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانیان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواسته‌وه و سه‌عید ماسووریان بۆ زیندانی زاهدان دوور خسته‌وه. كاتێك مێهدی و بێهرووز له سێداره دران، به‌ندكراوانی به‌ندی چوار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندكراوان و به لێدان چه‌ند كه‌سیان بۆ به‌ندی ٣ گواسته‌وه. به‌دوای هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان، به‌ندكراوانی سیاسی مانیان له خواردن گرتووه و ئێستا گیانیان له مه‌ترسی جیددی دایه.