به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی كرێكاری، نرخی ماده خۆراكییه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك توانای دابینكردنی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی ئێران، نرخی دۆلار بۆ سه‌رووی ٩٠ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه و هاوكات نرخی ماده خۆراكییه‌كان به ڕێژه‌ی ٤٢ له سه‌د زیادی كردووه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌كان له حاڵكێدایه كه سومه‌یه گوڵپوور، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای كانوونه سنفیه‌كانی كرێكاران پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: هۆشداری مه‌عیشه‌تی بۆ چینی كرێكاری ئێران لێدراوه و توانای كڕینی بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك دابه‌زیوه كه حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگیان به‌رگه‌ی ١٥ ڕۆژ ناگرێت. منداڵانی ئه‌و چینه هه‌موو تووشی كه‌م خۆراكی بوون و ئه‌و بابه‌ته داهاتووی وڵاتی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.