4
كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه، ڕۆژی ڕابردوو به سه‌ر چیای ئاوه‌یه‌ردا سه‌ركه‌وتن و له مه‌ارسمێكدا ڕێزیان له یادی چیاكۆ یووسفی نژاد، حه‌مید مورادی و خه‌بات ئه‌مینی گرت.
به‌شداربووان پاش هه‌ڵواسینی پلاكارد، دروشمه‌كانی “شەهید گوڵی چیای بەرزە” و “ناوتان ڕەمزی سەرکەوتنمانە“یان به‌رز كرده‌وه و شوێنی گیانبه‌ختكردنی حه‌مید مورادی، چیاكۆ یووسفی نژاد و خه‌بات ئه‌مینیان گۆڵباران كرد. چالاكانی به‌شدار له‌و مه‌راسمه، ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی سه‌وزی ژینگه گرت و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.