5
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئاگر له دارستانه‌كانی كه‌ڕاوا و نیاوای سه‌وڵاوا كه‌وته‌وه و پاش پێنج ساعه‌ت هه‌وڵ و تێكۆشان، له‌لایه‌ن ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خشه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌ریوان، زیاتر له ٣٠ هێكتار له دارستانه‌كانی سه‌وڵاوا له ئاگردا سووتاوه و زیانێكی زۆر به ژینگه و سرووشتی ئه‌و شارستانه گه‌یشتووه. ڕۆژی ڕابردوو ئاگره‌كه به هه‌وڵی ژینگه‌دۆستانی كه‌ڵاته‌رزان، دانیكه‌ش، نگڵ و قه‌لاجه كۆنتڕۆڵ كرا به‌ڵام چالاكانی مه‌ده‌نی ڕه‌خنه‌یان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گرتووه و ڕایانگه‌یاند: ئاگر به ئه‌نقه‌ست له دارستانه‌كانی كه‌ڕاوا و نیاوا به‌ردراوه و ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی سه‌وڵاوا ئه‌ركه‌كانی به باشی به‌جێ نه‌كردووه.