5
ڕۆژی پێنجشه‌ممه گۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی قه‌لادزێ له هه‌رێمی كوردستان، مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزلێنان له چیاكۆ یووسفی نژاد، حه‌مید مورادی و خه‌بات ئه‌مینی به‌ڕێوه برد.
ڕۆژی ڕابردوو، بە سەرپەرشتی گرووپه شاخەوانیه‌كانی پشدەر و ڕێکخراوی ژینگەیی “ئاوەدانکردنەوەی کوردستان“، لەناو پارکی شاری قەڵادزێ لە ئیدارەی ڕاپەڕین، مه‌راسمێك بۆ ڕێزلێنان له یادی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی سه‌وزی ژینگه به‌ڕێوه‌چوو و ئاماده‌بووان به دانانی وێنه‌ی ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه و گوڵبارانكردنی وێنه‌كانیان، ڕێزیان له یاد و فیداكارییه‌كانیان گرت.