3
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی زانكۆ محه‌ممه‌دی و سه‌یدحسێن محه‌ممه‌دی خه‌ڵكی گوندی ئاڵیكه‌ندی بۆكان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان زانكۆ محه‌ممه‌دیان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه. هاوكات شارومه‌ندێك به ناوی سه‌یدحسێن محه‌ممه‌دی پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و وێڕای زه‌وتكردنی ئۆتومبێله‌كه‌ی، ناوبراویان بۆ گرتووخانه گواستووه‌ته‌وه.