3
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز لە ڕێگای بانگهێشت و هەڕەشە لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی ئەنجومەنی “ژینگەپارێزانی سەقز”، ڕێگریان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پرسەی سێ چالاكی ژینگەپارێزی گیانبەختكردووی سنە گرت.
ئەو کەسانەی كه بانگهێشتکراون بریتین لە: سەحەر موستەئجر، وەفا حسێنی، حامد پەریزاد، جەلال نەوزاد، زانیار حسێنی، ئازاد ئەمینی، و عەزیز مەرزی. ئەو چالاکوانانە کە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی “ژینگەپارێزانی سەقز” بوون، دوای بانگكران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، لەژێر هەڕەشەدا، ناچار بە واژۆكردنی بەڵێننامەیەک كراون بۆ ئهوهی مهراسمی ڕێزلێنان له یادی چیاكۆ یووسفی نژاد، خهبات ئهمینی و حهمید مورادی بهڕێوه نهبهن.