6
ماوه‌ی سێ ڕۆژه حه‌مزه ده‌رویش به‌ندكراوی سیاسی– عه‌قیده‌تی ڕاگیراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی حكوومه‌ت مانی له خواردن گرتووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
حه‌مزه ده‌رویش له فایلێكی ده‌نگی دا ڕایگه‌یاندووه كه ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێت و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: به‌هۆی جیاوازی بیر و باوه‌ڕی، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بێڕێزی پێ ده‌كرێت و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان، به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری بده‌ن.