3
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سیروانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام به ناوی میلاد فه‌ریدی نه‌سه‌ب له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیلام به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی میلاد فه‌ریدی نه‌سه‌ب و وێڕای پشكنینی كه‌لووپه‌له‌كانی، ده‌ستیان به سه‌ر مۆبایله‌كه‌یدا گرتووه. ناوبراو پاش چه‌ند ڕۆژ لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ زیندانی ئیلام گوازراوه‌ته‌وه و دادستانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ ئازادكردنی به بارمته دژایه‌تی كردووه.