به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسی یه‌كگرتوویی پێكهاته‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ حه‌سه‌كه‌

ڕۆژی هه‌ینی، کۆنفرانسێک بە ئامانجی یەکگرتوویی پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەشداری نوێنەرانی گرووپە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکان دەستیپێکرد و دامەزراوە سیاسی و سەربازییەکانیش تێدا به‌شداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو کۆنفرانسی پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سریانئاشوور، ئەرمەن، ئێزدی، تورکمان و چەرکەس، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ژێر ناویکۆنفڕانسی یەکهەڵوێستیی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادەستیپێكردووه‌. کۆنفڕانسەکە لە مانگی جۆزه‌ردانی ئەمساڵەوە وەک دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵایەتیی ده‌ستیپێكردووه‌ و پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا له‌ پێشتره‌وه‌ ئامادەکارییان بۆ کردبوو. ئەو کۆنفرانسە لە ٢٠ ئەندام پێکهاتووە کە نوێنەرایەتی سەرجەم کانتۆنەکان دەکەن، پێکهاتەکانی بەشدار لە کۆنفرانسەکە دەیانەوێت لەو ڕێگەوە یەکریزیی خۆیان لە بنیاتنانی سووریایەکی لامه‌ركه‌زی و دیموکراتیک له‌ به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی پێشێلكاری ئه‌حمه‌د شه‌رع نیشان بده‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕۆژی ڕابردوو ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ٩ هه‌زار و ٨٨٩ كه‌س پاش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌لایه‌ن گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانه‌وه‌ كوژراون و دوو هه‌زار و ٥٥٣ كه‌س له‌سێداره‌ دراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net