6
کۆڵبەرێک بەناوی خالید ئەحمەدیان، خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری ئەو شارە بریندار و بۆ نەخۆشخانە گواستراوهتهوه بهڵام دۆخی تهندرووستی ناجێگیره.
ڕۆژی چوارشەممە ۱۵ی گەلاوێژ، خالید ئەحمەدیان، تەمەن ۴۵ ساڵ و خەڵکی گوندی “سێوچ“ی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ههنگی مهرزی بریندار کرا. بە پێی ڕاپۆرتی كۆڵبهرنیووز، خالید ئەحمەدیان پاش بەرکەوتنی گولە لە بەرزاییە سنوورییەکانی “هەنگەژاڵ” بەسەختی بریندار و بۆ نەخۆشخانەی تەورێز گواستراوەتەوە.