5
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی شاره‌كانی سنه و دیوانده‌ره له دوو چالاكی جیاجیادا ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختگرتووانی ژینگه گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شاخه‌وانانی دیواندره به هه‌ڵكشان به سه‌ر چیای كوچكهسوور و شاخه‌وانانی سنه به سه‌ركه‌وتن به سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره، وێڕای ڕێزلێنان له یادی چیاكۆ یووسفی نژاد، خه‌بات ئه‌مینی و حه‌مید مورادی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه شاخەوانانی گرووپی پیرەمەگروونی سلێمانیش لە هه‌رێمی كوردستان، دوای سەركەوتنیان بە سەر چیای دەروازەدا، یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌یان به‌رز نرخاندووه.