سه‌پاندنی سزا به‌ سه‌ر دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ گه‌چساران و ئه‌راك

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، به‌ختیار ڕزوانی موعه‌لیمی خه‌ڵكی گه‌چساران به‌ جه‌رێمه‌ی ماڵی مه‌حكووم و ئه‌بۆلفه‌زل خوران، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌اراك به‌ یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق سزا دراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ختیار ڕزوانی پێشتر به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و به‌ سێ مانگ زیندان سزا درابوو، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ ٩ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی گوڕدراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌بۆلفه‌زل خوران موعه‌لیمی دڵسۆزی خه‌ڵكی ئه‌راك به‌  تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تیكدانی ئاسایش وڵات” به‌ یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net