له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، ئه‌راك، كرماشان و ئه‌هواز جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی جه‌واد یووسفی، ئه‌حمه‌دڕه‌زا توركاشوه‌ند و سه‌جاد حه‌بیبی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، ئه‌راك و كرماشان له سێداره دراون. هه‌روه‌ها سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێك به ناوی ته‌یێب مه‌حموودی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی سپیداری ئه‌هواز جێبه‌جێ كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، به‌ندكراوێكی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوی “ئو‌مید ته‌باری موقه‌ده‌م” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی قزلحه‌سار كراوه. ناوبراو پێشتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دوژمن” به ده ساڵ زیندان سزا درابوو، به‌ڵام پاش شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل، ئو‌مید له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به تۆمه‌تی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” به ئێعدام مه‌حكووم و ئه‌گه‌ری هه‌یه سزاكه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.