كه‌م ئه‌ندام بوونی په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانستانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سه‌راوان

شه‌وی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی سپای پاسداران له‌ سنووری سه‌راوان، لاقی شارومه‌ندێكی ئه‌فغانستانی قه‌تع كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، شه‌وی هه‌ینی چه‌ند په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی هه‌وڵی ده‌ربازبوون له‌ سنووری شارستانی سه‌راوانیان داوه‌ به‌ڵام یه‌كێكیان به‌ سه‌ر مینێكی چێندراوی سپای پاسداران دا كه‌وتووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌، لاقێكی له‌ده‌ست داوه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر ناسناو و دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net