مه‌حموود مێحرابی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئیسفه‌هان به ده ساڵ زیندان، مه‌سعوود فه‌رهیخته چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كه‌ره‌ج به سێ ساڵ و یه‌ك مانگ و یه‌ك ڕۆژ به‌ندكران و ئیبراهیم ڕه‌شیدی چالاكی میدیایی خه‌ڵكی مشكین شار به سێ مانگ زیندان و جه‌ریمی ماڵی سزا دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌حموود مێحرابی به تۆمه‌ته‌كانی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی“، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ده ساڵ زیندان، دوو ساڵ دوورخرانه‌وه، قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زه‌وتكردنی پاسپۆرت مه‌حكووم كراوه. ناوبراو ماوه‌ی ٩٢٢ ڕۆژه به بێ مه‌ره‌خه‌سی له به‌ندیخانه‌ی ئیسفه‌هان زیندانی كراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیبراهیم ڕه‌شیدی، ڕۆژنامه‌وان و چالاكی میدیایی خه‌ڵكی مشكین شار به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به ڕژیم” به سێ مانگ زیندان و ٢٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها مه‌سعوود فه‌رهیخته موعه‌لیمی دڵسۆزی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان سزا دراوه.