7
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، سێ به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی مه‌نووچێهر فه‌لاح، مه‌سعوود بیدهریغ و په‌یمان فه‌ره‌ح ئاوه‌ر دژ به ههڵسووكوتی مه‌ئموورانی زیندان مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سه‌ره‌تا مه‌سعوود بیدهریغ وه‌رزشوانی به‌ندكراو له زیندانی لاكان، له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌ش بوون له مافه سه‌ره‌تایه‌كانی مانی له خواردن گرتووه و دواتر په‌یمان فه‌ره‌ح ئاوه‌ر و مه‌نووچێهر فه‌لاح په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون. ئه‌و سێ به‌ندكراوه له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی ناشیاوی مه‌ئموورانی زیندان و بێبه‌ش بوون له مافه‌كانی مه‌ره‌خه‌سی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان ناڕازین و ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.