7
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت هێرشانی كرده سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌ی تولاڕوود له شارستانی تالش و چه‌ند خانوویان ڕووخاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌كرێگیراوانی ڕژیم به بیانووی پاراستنی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی تالش، به شێوه‌یه‌كی توندووتیژانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی به‌ساڵاچووی تولاڕوود و جل و به‌رگیان له به‌ر ژنێكی به‌ساڵاچوودا دادڕێوه و ماڵه‌كه‌یان ڕووخاندووه. هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم له حاڵكێدایه كه مافیاكانی سه‌ر به حكوومه‌ت ده‌یان وێلایان له شارستانی تالش درووست كردووه و كه‌س لێپرسینه‌وه‌یان لێ ناكات.