دەستبەسەر کردنی دوو کرێکار لەپترۆشیمی ڕازی

بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، دوو کەس لە کرێکارانی مانگرتوو لە پترۆشیمی ڕازی، بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە گەندەڵی و هەروەها پێنەدانی حەقدەستەکانیان دەستبەسەر کراون.

بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دوو کرێکار بە ناوەکانیئەحمەد عەساکەرەوئەحمەد ڕاشدی، بە تۆمەتیدانانی پەیامێکی ڕەخنەگەرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانوتێکهەڵچوونیان لە گەڵ بەرپرسی شیرکەتی پەیمانکاری، دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە ئەو دوو کەسە ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژ، واتە ٢ ڕۆژ پێش دەستبەسەر کرانیان، لە لایەن حراسەتی ئەو شیرکەتەوە ڕەوانەی دادگا کرابوون، بەڵام بە هۆی نەبوونی بەڵگە ئازاد کرابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net