6
ڕۆژی هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دانیشتوانی شاری سەیدوون سەر با پارێزگای خوزستان، دژ بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناڕازیان بە داخستنی ڕێگەی چەمی “ئەلا” دژ بە گواستنەوەی ئاوی ئاو چەمە بۆ پارێزگای کۆهگیلوویە و بۆیر ئەحمەد ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وڵام دانەوەی بەرپرسان سەبارەت بە کارەساتی بێ ئاوی، کۆتایی هێنان بە گواستنەوەی ئاوی ئەو پارێزگایە بۆ ناچەکانی دیکە، پێدانی حەق ئاوە و هەروەها بایەخ دانی ڕژیم بە ژیانی هاووڵاتیان بوون.