8
ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە دانیشتوانی شاری بابۆلسەر دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە و خوازیاری بایەخ دانی ڕژیم بە دۆخی ژیانیان بوون.
بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕۆژانە بە هۆی کەمتەرخەمی ڕژیمەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ هەتا ٨ کاتژمێر ئاو، کارەبا و ئێنتێرنتیان نییە و خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بوون. شایانی باسە ئەمە چوارەمین کۆبوونەوەی خەڵکی ئەو شارە لە حەفتەی ڕابردوودایە و ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان بەردەوامن لە کۆبوونەوە.