خراپی دۆخی تەندروستی بەندکراوێک لە زیندانی شەیبانی ئەهواز

ئەمانوڵڵا جەلالی نژادبەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ٥ی زیندانی شەیبانی ئەاهواز، بە هۆی بایەخ نەدانی کۆماری ئیسلامی بە تەندرووستی بەندکراوان تووشی جۆرەها نەخۆشی بووە و ئیستا لە دۆخێکی خراپدایە.

ناوبراو لە حەفتەی ڕابردوودا بە هۆی خراپی دۆخی تەندرووستی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو و سەرەڕای داواکاری پزیشکی زیندان بۆ پیدانی مەرەخەسی دەرمانی بەو بەندکراوە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ئەم داخوازییە ڕەت کرایەوە. ئەو بەندکراوە ڕیکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کاتی گەیشتنی بە شاری ئەهواز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ئەو ناوەندە کرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net