4
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، پاش هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵیک لە شاری نیمروزی سیستان و بەلوچستان، تێکهەڵچوونێکی درێژخایەن لە نیوان ئەو دوو لایەنە ڕووی دا.
بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە جلوبەرگی مەدەنیەوە، لەو ناوچەیە خۆیان بە جێ دەکەن و پاشان هێرش دەکەن سەر ماڵێک لەو شارە. ئەم تێکهەڵچوونەی نیوان هێزە ئەمنیەکان و چەکدارانی نەناسراو لە کاتژمێر ٤ی بەیانی دەستیپیکردووە و چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە. لە ئەنجامدا دوو کەس لە چەکدارانی ڕژیم بریندار و کەسێک لە گوروپە چەکدارە نەناسراوەکەش دەستبەسەر دەکرێت. جێگای ئاماژەیە تا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بەو گروپە و هەروەها کەسی دەستبەسەر کراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.