پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کۆبوونەوەی ماڵدزراوانی پرۆژەی حەکیمی تاران

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، ماڵدزراوانی پرۆژەی حەکیم لە شاری تاران، دژ بە گەندەڵی سیستەماتیک و دزەی مافیا بۆ نێو دەزگای قەزایی ڕژیم، لە بەردەم بینای دادگوستەری گشتی ئەو پارێزگایە کۆبوونەوە.

ناڕازیان بە وتنەوەی درووشم و بەرزکردنەوەی پلاکارد دژ بە ڕانت و ڕێکەوتنەکانی پشت پەردەی مافیا و دەزگای قەزایی ڕژیم ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کرد کە: عەلی نادری کە خزمایەتی لەگەڵ “ئایەتۆڵڵا گۆڵپایگانی” و “قالیباف” هەیە، پارە و سەرمایەی خەڵکی بردوە و ئێستا دەزگای قەزایی ڕژیم نەک تەنیا بەدوادا چوون بۆ سەر سکاڵای خەڵک ناکات، بەڵکوو پشتیوانی لە تاوانباران دەکات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *