5
ڕۆژی دووشەممە۲۷ی گەلاوێژی ۱۴۰۴، (وریا ئەمیری) مێرمنداڵی تەمەن ۱۶ ساڵ بە هێرشی هێزەکانی ئیداری ئێتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەیاندەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگویزرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە بەلگەی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ئەو ناوەندە کردووە. جێگای ئاماژەیە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیسەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستی وریا، هێشتا هیچ زانیارییەک لەو بوارەوە لە بەردەستدا نییە.