بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بانه‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤،هۆشیار شه‌عبانیچالاكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شاری بانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ بریندار و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ جلوبه‌رگی شه‌خسیه‌وه‌ بۆ سه‌ر گوندیكانی سووری سه‌ر به‌ شاری بانه‌، به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت، قاچی به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ پێشووتر چه‌ندین جار به‌ هۆی چالاكییه‌كانییه‌وه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ بانگهێشت، لێپرسینه‌وه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net