ناڕوونی چاره‌نوووسی ئه‌یوب جه‌وانپور له‌ شاری سه‌قز

ئه‌یوب جه‌وانپورهاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ١٦ ڕۆژه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٣ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری سه‌قزده‌ستبه‌سه‌ر و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئەوشارە لێپرسینه‌وه‌ لێ كراوه‌. ئه‌و چالاكوانه‌ دوو ڕۆژ پێش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له‌ لایه‌ن سه‌له‌فییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌ هێرش كرابووه‌ سه‌ری و به‌ سه‌ختی بریندار ببو. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌یوب له‌ ساڵانی ڕابردوودا گەلێک جار له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر، ئه‌شكه‌نجه‌ و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net