ئەشکەنجە و ئازاری بەندکراوانی ژن لە زیندانی قەرچەک

بە پێی هەواڵەکان، بەندکراوانی ژن لە زیندانی قەرچەک بە ئەنقەست لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و دەروونی ئەدرێن و ئەمەش بووە بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستی بەندکراوان.

سۆغرا  خودادادیبەرپرسی زیندانی قەرچەک و هەروەها بەرپرسانی دیکەی ئەو زیندانە، بە بیانووی پچڕانی بەردەوامی کارەبا و نەبوونی ئاوی خواردنەوە، چیشتخانەی ئەو زیندانەیان داخستووە و تەنانەت ئەگەر بەندکراوێک ناڕەزایەتی دەرببڕێت لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە بە توندی هێرش  دەکرێتە سەری و ئەشکەنجە ئەدرێت. جێگای ئاماژەیە پاش کرانە ئامانجی زیندانی ئێڤین لە لایەن ئیسرائیلەوە، کۆمەڵێکی زۆر لە بەندکراوانی ژن ڕەوانەی زیندانی قەرچەک کران و ئێستا خاوێنی شوێنی ڕاگرتنی زیندانیان لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و بەندکراوان تووشی جۆرەها نەخۆشی بوون

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net