ڕێزگرتن له‌ یادی چوار شه‌هیدی ژینگه‌ له‌ مه‌ریوان

له‌ حه‌فته‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی چوار شه‌هیدی ژینگه‌ له‌ شاری مه‌ریوان، هاووڵاتیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ئه‌و شاره‌، یادیان به‌رز ڕاگرتن.

شه‌ریف باجوور، ڕه‌حمه‌ت حه‌كیمی نیا، ئومید كۆهنه‌ پۆشی و محه‌ممه‌د په‌ژوهی، له‌ كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و شاره‌، له‌ ئاگردا گیانیان له‌ ده‌ستدا و بوون به‌ هێمای خۆڕاگری خه‌ڵك له‌ دژی كاولكارییه‌كانی ڕژیم له‌ كوردستاندا. له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا چالاكانی ژینگه‌یی، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان، له‌گه‌ڵ گیانبه‌ختكردووان په‌یمانیان نوێ كرده‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌  به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net