4
ڕۆژی ڕابردوو، “پویا نه‌سیری” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی، به توندوتیژیه‌وه و به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو، خوێندكاری حقوق له زانكۆی ئازادی شاری مهاباده و هه‌روه‌ها پێشووتر له ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن لقی یه‌كی داداگا ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، حوكمی سێ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.