به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی ئێران، له‌ به‌یاننامه‌یكدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی و ئازادی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ مافی ژیان بۆ هه‌ر مرۆڤێك، مافێكی ڕه‌وایه‌ و گرتنی ئه‌م مافه‌ له‌ هه‌ر كه‌سێك تاوانه‌ و پێویسته‌ حوكمی سێداره‌ به‌ تواوی نه‌مێنێت و له‌ یاسای وڵات بسڕیته‌وه‌. له‌ به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا خوێندكاران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌رشه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دیبه‌ ته‌واوی نایاساییه‌ و له‌ سه‌ر بنه‌مای دانپێدانانێكی زۆره‌ملێیه‌ و پێویسته‌ ئه‌م حوكمه‌ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ و داوایان له‌ ڕیكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان كردووه‌ دژ به‌م حوكمه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net