پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بیجاڕ بۆ پشتیوانی له‌ موعه‌لیمانی كوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی خه‌رمانان، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی بیجاڕ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له‌ موعه‌لیمانی له‌ سه‌ر كار ده‌ركراوی كوردستان ڕاگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی پێڕاگه‌یشتن له‌ سه‌ر تاوانه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه‌ سه‌پاندنی حوكمی “له‌ سه‌ر كار ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌” به‌ سه‌ر موعه‌لیمانی كوردستاندا، به‌ ته‌واوی نایاسایی و به‌ به‌لگه‌یه‌كی قه‌زاییه‌ و پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان، ڕێكخراوه‌ی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌كانی كوردستان و ئێران دژ به‌م حوكمانه‌ ڕاوه‌ستاون و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *