بەڕێوەچوونی مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری  بانە

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بە مەراسمێک ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان بەرز ڕاگرت.

مەراسیمەکە بە وتنەوەی سروودی ئێنتێرناسیۆناڵ و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دەستی پێکرد. لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا یەکێک لە هاوڕێیان وتارێکی وردی سەبارەت بە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە سەردەمی حەیدەر عەموئۆغلی لە ساڵی ١٢٩٠ تا ١٣٦٢ی هەتاوی و پێویستی پێکهێنانی ئەم حیزبە بۆ زیندووکردنەوەی بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی پێشکەش کرد. دوابەدوای وتارەکە هەریەک لە هاوڕێیان جەختیان لە سەر گرنگی بەرز ڕاگرتنی ئاڵای حیزب و هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی کردەوە. هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا ڕێز لە یادی هاوڕێیانی  گیانبەختکردوو “کاک فۆئاد مستەفا سۆڵتانی، کاک سدیقی کەمانگەر، کاک غوڵام کەشاوەرز و دکتۆر جەعفەر شەفیعی” گیرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net