كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌ تاران

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ به‌رپرسان به‌ڵێنی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ خانه‌نشینكراوان ئه‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێستا داخوازییه‌كانیان وه‌دینه‌هاتوە و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌كه‌ن. به‌ وته‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌  به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش به‌ داخوازییه‌كانیان، خانه‌نشینكراوان له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین و به‌م حه‌قده‌سته‌وه‌ توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net