به‌یاننامه‌ی ٣٣ ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی ژنانی ئێرانی بۆ پشتیوانی له‌ شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی

ڕۆژی ڕابردوو، ٣٣ ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی ژنانی ئێران له‌ جیهان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی شه‌یفه‌ محه‌ممه‌دی و ئازادی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و به‌ندكراوه‌ بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای داخوازی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌، جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌رشه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دیبه‌ ته‌واوی نایاساییه‌ و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌و ژنانه‌یه‌ كه‌ دژ به‌ جیاكاری جنسیه‌تی و نابه‌رابه‌ری خه‌بات ده‌كه‌ن. له‌ به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سه‌پاندنی ئه‌م حوكمه‌ به‌ سه‌ر ئه‌و چالاكوانه‌ به‌ هۆی چالاكییه مه‌ده‌نی و سنفییه‌كانی، بنپێ كردنی مافی  سه‌ره‌تایی هه‌موو مرۆڤێكه‌ و پێویسته‌ نه‌ك ته‌نیا حوكمی سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌، به‌ڵكوو حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net