خراپی دۆخی ته‌ندروستی زینه‌ب جه‌لالیان له‌ زیندانی یه‌زد

زه‌ینه‌ب جه‌لالیانچالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری ماكۆ، كه‌ ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی حوكمی سێداره‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی گۆڕدرا، له‌ زیندانی یه‌زد دۆخی ته‌ندروستی له‌ خراپیدایه‌.

ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ كورده‌ له‌ ماوه‌ی ١٨ ساڵ به‌ندكرانی، له‌ لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی سزادان و ئه‌شكه‌نجه‌ كرانی ئه‌و به‌ندكراوه‌،‌ زۆربه‌ی زیندانه‌كانی ڕژیم له‌ كوردستان و ئێران گه‌ڕاوه‌ و هه‌روه‌ها ئێستاش سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و مه‌ترسی له‌ ده‌ستدانی بینایی به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوە، ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ناكرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net