سه‌پاندنی ده‌ ساڵ زیندان به‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی ژینا

شاهین وه‌سافته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، خه‌ڵكی شاری ورمێ و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری ورمێ، حوكمی ده‌ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

ناوبراو پێشووتر له‌ لایه‌ن لقی سێی دادگا ئینقلابی شاری ورمێ به‌ دادوه‌ریڕه‌زا نه‌جه‌ف زاده‌له‌ به‌دناوترین قازییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ تۆمه‌تیسیخۆڕی بۆ ئیسرائیلحوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. به‌ڵام پاشان ئه‌و حوكمه‌ له‌ لایه‌ن دادگای باڵای ئێرانه‌وه‌ به‌ هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌لگه‌كان، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر تاوانه‌كان له‌ شاری ورمێ كرا. شایانی باسه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌و هاووڵاتییه‌یان ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دابوو و له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net