5
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، دوو مێرمنداڵی خه‌ڵكی شاری كامێران له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه هێرش كرایه سه‌ر ماڵه‌كانیان و ڕفێندراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “هه‌وراز زه‌مانی” و “بێهروز ڕه‌شیدی“، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری كامیاران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی شاری سنه كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و دوو مێرمنداڵه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.