به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژینا

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌ ژینگه‌یی، فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نییه‌كان له‌ كوردستان، به‌ بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی بزووتنه‌وه‌یژن، ژیان، ئازادی، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و توندوتیژییه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ دژ به‌ژینا ئه‌مینیئه‌نجام درا، له‌ سه‌رتای هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژیمه‌وه‌ به‌ سه‌ر خه‌ڵكی ئێراندا سه‌پێندراوه‌ و ئه‌و شۆڕشه‌ نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك سه‌ركوتی ئه‌و ڕژیمه‌ قه‌بووڵ ناكات و خوازیاری ڕووخاندنی سیسته‌می كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامییه‌. له‌ به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی تووشی ده‌یان قه‌یران و به‌ تایبه‌ت قه‌یرانی ئابووری بووه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆی ناكارامه‌یی ئه‌و ڕژیمه‌وه‌، خه‌ڵك له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین و پێویسته‌ كۆمه‌ڵگای ئێران له‌ ئاست سه‌ركوت و له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوان بێده‌نگ نه‌مێنێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net