راگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
لە سێهەمین ساڵیادی دەسپێکی شۆرشی شکۆداری ژینا دا
ئەوا سێ ساڵ بە سەر ئەورۆژەدا کە لە ئارامستانی ئایچی لە شاری سەربەرزی سەقز بروسکەی ئاخێزێکی شۆڕشگێڕانەی لێدرا تێپەر دەبێ. چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان سێهەمین ساڵیادی دەستپێکی شۆڕشێکە کە تەنیا یەک رۆژ دوای گیانبەخت کردنی ژینا ئەمینی بە دەست جنایتکارانی حکومەتی ئیسلامی لە زیندانی گەشتی بەد نێوی ئیرشاد دا، بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، سەری هەڵدا. شۆرشێک کە ڕێگای گەیشتن بە ئازادی، یەکسانی و جیهانێکی بەری لە ستەم، هەڵاواردن و چەوسانەوەی بە کۆمەڵگای ئێران نیشاندا.
حەرەکەیەککەلەکوردستانیشۆرشگێرەوەدەستیپێکرد،لەماوەیەکیکورتدا،سەرتاسەریئێرانیگرتەوە. ئاخێزێک کە لە دژی هەڵاواردن و ئاپارتایدی جینسیەتی و بە ناوەرۆکی پێشڕەو، ڕادیکاڵ، ئینسانی و ئازادیخوازانەی خۆی، سیمای کۆمەڵگای ئێرانی گۆڕی، هاوپشتی نەتەوەکانی ئێرانی بەهێزتر کرد، خەباتی ئازادیخوازانە، یەکسانیخوازانە و عەداڵەت خۆازانەی بەیەکەوە گرێدا، هاوپشتی و هاوسۆزی نێونەتەوەیی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانی بەدەستهێنا ، درزی قووڵ خستە ناو پایەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیەوە، بە جۆرێک کە ئاسۆی بەردەوام مانەوەی ئەم نیزامە کۆنەپەرستەی لێڵ کرد.
ئەگەرچی دوای چەند مانگ حوزوری جەماوەر لە سەر شەقامەکان، بۆ ئەوەی خەسارەتی ئینسانی ئەو ئاخێزە کەم بکرێەتەوە ، ئەم شۆرشە شیوازی حزوری خۆی گۆری و چۆە قۆناغێکی نوێەوە کە توانای سەرکوت کردنی رژیم بەرتەسک کاتەوە و هێزەکانی زەوی گیر بکات، بەڵام لە تەواوی ماوەی ئەو سێ ساڵەدا، خەباتێکی بە شێنەیی و هەنگاو بە هەنگاو لە هەبوارەکانی ژیانی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران بەردەوام بۆە.
ئەوانەی کە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی ڕووکەش هەڵدەسەنگێنن، باس لە دامرکانەوەی ئەو بزووتنەوەیە دەکەن. دەسکەوتە کۆمەڵایەتیەکانی دیار و نادیاری ئەو ئاخێزە نابینن بەڵام لە راستیدا شۆرشی ژینا لە ناخ و لە قولایی کۆمەڵگای ئێران دا بەردەوامە ڕووخساری شەقامەکان، خواردنگەکان، پارک و شارەکانی وڵات، هۆڵەکانی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمە جۆراوجۆرەکان و کۆڕ و کۆبوونەوە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان، سینما و شیعر و هونەر بە گشتی ، هەموی بۆنی عەتری پرچی پەرێشانی ئەو کچ و ژنانەی گرتووە کە بەردەوام دڕکی چاوی کۆنەپەرستانی دەمارگرژ و دژە ژن بوون.
ئەم بزووتنەوە بەردەوام و کۆمەڵایەتییە، تەنها لە چوارچێوەی خەبات لە پێناو جلوبەرگی دڵخوازدا قەتیس نەماوەتەوە بەڵکو هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی لە ئێران تەنیوە.. فەرهەنگی ئیسلامی ماتەمینی و ڕێوڕەسمە ئایینیەکان، گوێی لێ ناگیرێ و نەوەی نوێ ئەو کولتوورە سەپێنراوەی ڕژێمیان ڕەت کردۆتەوە. هونەری موقاوەمەت لە هەموو بوارەکاندا لە چەندایەتی و جۆنایەتیدا گەشەی کردۆە . ئەم شۆرشە خەبات لەپێناو ئازادی لەگەڵ خەبات لەپێناو ناندا لێک گرێداوە.
کۆماری ئیسلامی هەوڵی دا کە بە کوشتاری لاوانی خوازیاری ئازادی و یەکسانی لە سەر شەقامەکان، ئیعدام لە زیندانەکان،بە کوێرکردنی چاوی سەدان کەس لە خۆپێشاندەران، بە زیندانیکردنی دەیان هەزار کەس، بە ژەهراویکردنی خوێندکارانی کچ لە قوتابخانەکان و بە ئەشکەنجە و ئێعدام، جەماوەری خەڵک هیوابراو کات و وا نیشان بدات کە کۆتایی بەم شۆرشە هێناوە. بەڵام بەردەوامبوونی خەباتی کرێکاران، موعەلیمان، خانەنشینان، خوێندکاران، پەرستاران ، دادخوازان، نەتەوە ستەملێکراوەکان و بەرگریکارانی ژینگە، سەرجەم ئەو هەوڵە بێهوودانەیان لە کوردستان لە خۆ دەر خستنی کۆمەڵگایەکی مەدەنی دا پووچەڵ کردۆەتەوە. ئەم خەباتە درەوشاوەیە، بە درێژایی سێ ساڵی ڕابردوو، بەردەوام بووە؛بە جۆرێک کەلەم ماوەیەدا سیمای کۆمەڵگای ئێرانیشی لە ئاستێکی بەرچاەدا گۆڕیوە و گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە بواری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسیی لەم کۆمەڵگایەدا پێکهێناوە. حیجابی زۆرەملی، کە هێمای ئیدئۆلۆژیکی ڕێژیمی ئیسلامی بوو، تووڕ هەڵدرا و گەشتی بەدناوی ئیرشادی ئیسلامی، لە ئاست ورە و ئیرادەی ژنانی بوێری ئێراندا، بەچۆکدا هات. پیاوسالاری گیانسەخەت، کە لە نەریتەکانی کۆمەڵگای ئێراندا ڕەگ وڕیشەی داکوتاوە، لە بەرامبەر بزاڤی خەباتکارانەی لاوان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخوازدا، تا ڕادەیەکی زۆر پاشەکشەی پێکراو و جێگە و پێگەی ژنان لە هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگادا بەرزتر بووەوە.
سەرەڕای هەوڵەکانی دەسەڵات بۆ زاڵکردنی فەزای ترس بەسەر کۆمەڵگادا و بێ سەرکردنی بزووتنەوە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان، زیندانەکانی سەرانسەری وڵات بوونەتە گۆڕەپانی خۆڕاگریی بەرچاوی زیندانیانی سیاسی. مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە “سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان” لە هەکوو زیندانەکانی ئێران، لە نمونەکانی درەوشاوەی ئەو بوارە لە شۆرشی بەردەوامی ژینا بوو.
لە ئاوا بارو دۆخێکدایە کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، خۆیان بۆ یادکردنەوە و بەرزڕاگرتنی ساڵیادی دەستپێکی شۆڕشی ژینا و نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ گیانبەختکردووانی ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانەیە، ئامادە دەکەن .
با لە ساڵیادی ئاخێزی شکۆداری ژن ژیان ئازادی دا لە کوردستان و لە هەموو ئێران، هاورێ لە گەڵ بنەماڵەی گیانبەخت کردوان رو بکەینە سەر گڵکۆی ئەو ئینسانە نەسرەوتوانەی کە پێشکەش کردنی گیانی ئازیزیان دارستانی شۆرشێکی کۆمەڵایەتیان ئاودێر کرد ، یادیان بکەینەوە و دەستەگوڵی رێز خۆشەویستیان پێشکەش بکەین
باجارێکیترلەسەرئیرادەوهاوپشتیکۆمەڵانیخەڵکیکوردستانوئێرانبۆدرێژەدانبەشۆڕشی ژینا جەخت بکەینەوە و یاد و بیرەوەریی گیانبازی و فیداکاریی گیانبەختکردووانی ئەو شۆڕشە، بەرز و بەڕێز ڕابگرین.
سەرکەوتوبێت شۆرشی شکۆداری ژن، ژیان ، ئازادی
بژی ئازادی ، بژی سوسیالیسم
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
(ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
٢٤ ی خەرمانانی ١٤٠٤ ی هەناوی