ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دڵسۆزی شاری سنه، گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشه‌یان گوڵباران كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی شاری سنه و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، هاوكات له گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و دژه مرۆیی كۆماری ئیسلامی، له سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشه كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی سروود و دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆكانیان یادی ئه‌و ئازیزانه‌یان به‌رز ڕاگرت. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا له شاره‌كانی دیوانده‌ره و كامیاران، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئه‌و شارانه به هه‌مان شێواز ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرتبوو.