ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، ژنانی به‌ندكراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ٨٦مین حه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره، له‌و زیندانه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به‌ندكراوانی ژنی سیاسی له ئه‌و زیندانه به سووتاندنی په‌تی سێداره و وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی“، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر“، “نا بۆ سێداره“، “تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره به‌رده‌وامین” و “ژن، ژیان، ئازادی“، و هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی سروودی “خون ئه‌رغه‌وانها“، دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه بوون. شایانی باسه مه‌ئمورانی ئه‌و زیندانه به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها بێده‌نگ كردنی ناڕازیان هێرشیان كرده سه‌ر ژنان، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری و مقاومه‌تی به‌ندكراوان، ناچار به پاشه‌كه‌شه بوون.