به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، ٨ موعه‌لیمی خه‌ڵكی شاری كرمان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی ناڕه‌وا و نایاساییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ٨ موعه‌لیمی خه‌ڵكی كرمان به ناوه‌كانی “میترا نیكپوور، حسێن ڕه‌شیدی زه‌ره‌ندی، له‌یلا ئه‌فشار، مه‌جید نادری، شه‌هناز ڕه‌زایی شه‌ریف ئابادی، فاتمه یه‌زدانی و محه‌ممه‌د ڕه‌زا بێهزادپوور“، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری وڵات له ڕێگای به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كان“، “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی” و “به‌شداری و ئه‌ندامتی له گروپه‌كانی دژ به ڕژیم“، حوكمی زیندانی ته‌عزیری، دانی جه‌ریمه و هه‌روه‌ها ده‌ر كردن له سه‌ر كاریان، به سه‌ردا سه‌پێندراوه.