به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له ئاست چالاكییه‌كانی كانگه‌ی زێڕی قوڵقوڵه‌ی سه‌قز، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ره‌سته‌ی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ڕه‌وانه كردووه.
به پێی ئه‌و وێنانه، به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی دروست كردنی جاده و هه‌روه‌ها له ناو بردنی سۆووشت و ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ره‌سته‌یان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كردووه به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بوونه‌ته‌وه. ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگه‌یه نه‌ك ته‌نیا زیانێكی زۆر به‌ر سرووشت و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ناوچه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵكوو ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌و كانگایه‌ش تێكدراوه و به‌رپرسان وڵامده‌ره‌وه خه‌ڵكی ناڕازی نیین.