كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی ئێران، شاغڵ له‌ سه‌كۆكانینه‌سر و ئیلام، دژ به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌ و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net